ئه‌مه له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای پیرۆزبایی كردن له به‌رێزیان به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ی له یه‌کێتی جیهانی زانایانی موسلمان هیوای خواست ئه‌و پۆسته‌ی هۆكارێك بێت بۆ دروست كردنی په‌یوه‌ندی نێوان زانایانی ئیسلامی كوردستان‌و وڵاتانی ئیسلامی له لایه‌ك‌و گهیاندنو ناساندنی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌لی كورد به جیهانی ئیسلامی له لایه‌كی تره‌وه.
هه‌روه‌ها پاڵپشتی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی ده‌ربڕی له هه‌ر هه‌نگاوو پرۆژه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و كوردستان دابێت.
دواتر به‌ڕێز دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه دهربڕیو به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی به یه‌كێتی زانایاندا ، كه هه‌رچی له توانای هه‌بێت خزمه‌تی زانایانی كوردستان بكات.
له قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه خۆی ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی نێوان زانایانی كوردستان‌و وڵاتانی ئیسلامی.
له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ردوو لا ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه چه‌ند كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به هه‌ندێ كیێشهی كورد له سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی ببه‌سترێت.
|