له‌ 6 مانگی ڕابردوودا لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان زیاتر 750 كێشه‌ی جۆراوجۆری یه‌كلاییكردۆته‌وه‌


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
لێژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، كه‌ هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ له‌باره‌گای لق، له‌ مزگه‌وتی (صواف) دانیشتنی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات‌و، خه‌ڵكانێكی زۆر به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان له‌ڕێگای شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام‌و، وه‌رگرتنی وه‌ڵامی شه‌رعی‌و پێویست له‌سه‌ر بابه‌ت‌و پرسیاره‌ شه‌رعیه‌كان سه‌ردانی ئه‌م لێژنه‌یه‌ ده‌كه‌ن.

به‌رپرسی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌نوه‌ر سێبیرانی، به‌ نوسراوێك له‌ به‌رواری 2/1/2012 به‌سایتی زانایانی ڕاگه‌یاند: ئاماری كار‌و چاڵاكییه‌كانی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر له‌ 6 مانگی ڕابردوو، واته‌ (1/6/2011 تاكو 31/12/2011) زایینی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:

1- ( 115) كێشه‌ی ته‌ڵاق خواردن .

2- (50) ته‌لاقدان، كه‌ نووسراو كراوه‌ بۆ دادگای هه‌ولێر .

3- (90) كێشه‌ی خولع .

4- (90) كێشه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ماره‌بڕین .

5- (100) كێشه‌ی زیهار .

6- (60) كێشه‌ی میرات .

7- (70) پرسیار ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كرین‌و فرۆشتن

8- (55) پرسیار ده‌رباره‌ی سولفه‌ی خانووبه‌ره‌ .

9- (30) كێشه‌ی شیر خواردن .

10- (45) پرسیار ده‌رباره‌ی كرین سه‌یاره‌ به‌قیست .

11- (50) پرسیار كرینی سه‌یاره‌ له‌كۆمپانیایه‌كان به‌قه‌رز‌و زیاد .

12- (5) كه‌س له‌ به‌رامبه‌ر لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر موسڵمان بوونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌ .

به‌م پێیه‌ كۆی ئه‌م كێشه‌و داواكارییانه‌ی كه‌ له‌ لێژنه‌ی نابراو یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ 760داواكاری‌و، هه‌ریه‌كه‌یان دوای به‌دواداچوون‌و گرتنه‌به‌ری رێكاری شه‌رعی چاره‌سه‌رو رێوشوێنی تایبه‌تی خۆی بۆكراوه‌.