له پڕۆژه یاساكه كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، به ره‌سمی له هه‌موو ناوچه‌یه‌ك چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی رێگه‌ی ژن ماره‌كردنیان پێبدرێت، به‌مه‌ش رێگه له‌وه ده‌گیرێت، كه هه‌موو كه‌سێك به‌ناوی (مه‌لایه‌تی) ژن ماره بكات، هه‌روه‌ها ناتوانرێت له ده‌ره‌وه‌ی دادگا كه‌سانێك ژن ماره‌بكه‌ن، كه ژنه‌كه كاتی شووكردنی نه‌بێت، وه‌ك ماره‌كردنی كچی بووك‌و، كچ له بری خوێندانو، ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له كاتی ژن ماره‌كردن له‌لایه‌ن كهسو كاری چه‌ند ئافره‌تێك ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ش، كه دیارنین كێن، له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌هێندرێن، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی ناكرێ ماره بكرێن، كه ئه‌مه‌ش له رووی ئه‌منییه‌وه كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت.
شایانی باسی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پشتیوانی له پڕۆژه یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی ده‌كات، هه‌روه‌ك بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه سوود له یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌رگیراوه. |