ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری (4/1/2012) ناوچه‌ی (سیدصادق)ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیی گرێدا له باره‌گای ناوچه‌ی زانایان به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق وجێگرو كارگێره‌كانی ،سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به خوێندنی قورئانی پیرۆزده‌ستی پێكرد پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له لایه‌ن مامۆستا صلاح ا‌لدین وه پێشكه‌ش كرا دواتر به‌ڕێز مامۆستا غازی وه‌ك به‌رپرسی نوێی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، پاشان بابه‌تیك پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن جێگری لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان مامۆستا عبد الحمیدهوه ، دواتر مامۆستا تاهیر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد ، دواتر ده‌رگای گفتوگۆوپێشنیارو پرسیاركرایهوهو به‌رپرسی لقی زانایان پێشنیاره‌كانی به‌هه‌ند وه‌رگرت ووه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه ،دواتر سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌زای سیدصادق به‌رێز مافناس جمال احمد به‌ژداری به‌شی دوه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ی كردین ولهوتهیهكیدا سوپاس وڕێزو ده‌ست خۆشی بۆ زانایان دهربڕیوتهئكیدی له‌وه كرده‌وه كه زانایان توانیویانهئاراستهی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن به‌ره‌و شته جوانه‌كان ووشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بكهنهوهوڕۆشنبیری گشتی بگه‌یه‌ننه كۆمه‌ڵگا به‌شیوه‌یه‌كی گشتی دواتر تیشكی خسته سه‌ر كار‌و پرۆژه‌كانی شاره‌وانی له ناوچه‌كه‌دا .
ئه‌مه‌و كۆبونه‌وه‌كه زیاد له(2) كاتژمێری خایندو به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی پێهات.
|