به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردنی قوتابیان له‌تاقی كردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی بۆ هه‌ردوو قۆناغی سێیه‌می ناوه‌ندی و شه‌شه‌می ئاماده‌یی ، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌رگای واڵا ده‌كات بۆ ناونوسین ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن ناونوسین 3\1\2012 تا 19\1\2012 به‌رده‌وام ده‌بێت .
مه‌رجه‌كانی به‌شدار بووی تاقیكردنه‌وه بۆ سێیه‌می ناوه‌ندی
1 ـ ده‌رچووی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی بێت وه‌سێ ساڵ به‌سه‌ری دا چوو بێت
2 ـ وهفهقێ بێت له‌حوجره‌ی مزگه‌وته‌كان وناوی هه‌بێت له تۆماری فه‌قێیه‌كانی حوجره.
مه‌رجه‌كانی به‌شداربووی تاقیكردنه‌وه بۆ شه‌شه‌می ئاماده‌یی
1 ـ ده‌رچووی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی ئیسلامی بێت .
2 ـ وه سێ ساڵ به سه‌ری دا چووبێت .
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
|