ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ:
ڕۆژی سێ شه‌ممه 3/1/2012، شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له مامۆستا شێخ وه‌هاب لێپرسراوی لق و، مامۆستا مه‌لا عهزیزو، مامۆستا مه‌لا سامان، به‌شداریكرد له رێوڕه‌سمێكی ئاشته‌وایی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی (له‌تیف قه‌ره‌تامۆری) و (عمر بنگردی) كه ماوه‌یه‌كی زۆر كێشه له نێوانیاندا هه‌بوو.
ئه‌مه‌و به هه‌وڵ و هیمه‌تی زانایان و كه‌سایه‌تیه دڵسۆزه‌كانی سنوره‌كه ڕێككه‌وتن و كۆتایی هات بهناكۆكییهكانو، هه‌ر دوو بنه‌ماڵه ده‌ستیان له مل یه‌ك كرد و گه‌ردنی یه‌كتریان ئازاد كرد .
له لایه‌كی دیكه‌وه‌و، له ڕۆژی چوار شه‌ممه 4/1/2012، هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا چیا نازم و، مامۆستا ژیلوان له ڕێكخراوی لاوانی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا وه‌هاب لێپرسراوی لق و، مامۆستا أیوب و مامۆستا أنور كارگێڕانی لق به گه‌رمی پێشوازییان لێ كرا‌و، له دانیشتنێكی نێوانیاندا باس له په‌یوه‌ندی نێوان چین و توێژی زانایان و خه‌مخۆریان كرا به‌رامبه‌ر به گهنجانو، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام كرایه‌وه .
دواتر‌و له ڕۆژی پێنجشه‌ممه 5/1/2012، شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا شێخ وه‌هاب لێپرسراوی لق و، مامۆستا مه‌لا أیوب كارگێڕی لق و، مامۆستا هیدایه‌ت و، مامۆستا به‌ندی، به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانایان له‌گه‌ڵ دام‌و ده‌زگاو رێكخراو و دامه‌زراوه‌كان، سه‌ردانی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی (گۆڕان)یان كرد له سنوره‌كه‌و، له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له بهڕٍێزان مامۆستا به‌هجه‌ت رۆوف و، مامۆستا عادل نادرو، مامۆستا حه‌سه‌ن، به رێزه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له دانیشتنێكدا وێڕای تاوتوێ كردنی دوایین باس‌و خواسه‌كانی ناوچه‌كه، تیشكی خرایه سه‌ر واقیعی ئێستای كوردستان و، ڕۆڵی زانایانی ئایینی له كوردستاندا‌و، داواشكرا كه هه‌موولا هاوكاربن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان و سه‌قامگیری له كوردستاندا.
|