ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 5/1/2012 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا عمر محی ا‌لدین كارگێری لق‌و، مامۆستا مه‌لا مه‌عروف روستایی‌و، مه‌لا محمد صباح روستایی ئه‌ندامانی لق، سه‌ردانی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا سه‌ید یاسین خدر به‌رپرسی ناوچه‌ی بهڕانهتیو كارگێڕان‌و ئه‌ندامانی ناوچه، پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێ كرا.
ئه‌مه‌و به‌ڕێز به‌رپرسی لقی هه‌ولێر، له باره‌گای ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی یه‌كێتی زانایان له شارۆچكه‌ی به‌حركه، به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی‌و، ئاڕاسته‌كردنی پێشنیار‌و ڕێنمایی هه‌نوكه‌یی بۆ مامۆستایان‌و، له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانیان‌و، گوێگرتن له پێشنیار‌و داخوازی‌و گیروگرفته‌كانیان له به‌ڕێوه‌بردنی كاری پیشهییو، له ڕیزی یه‌كێتی زانایانیشه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی سنوری ناوچه‌ی ناوبراو كۆبووه‌وه.
له‌وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز شێخ نیاز دێگه‌یی پشتیوانی‌و ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هه‌موو ئه‌و داواكاری‌و پێشنیارانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت جێ به‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها داوایكرد كه زانایان پابه‌ندبن بهرێنماییو رێڕه‌وی یه‌كێتی زانایان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا گوتی: پێویسته هه‌موو لایه‌ك به هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی ئاینی‌و، نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین له‌گه‌ڵ قوناغی ئێستای هه‌رێمه‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی له وتاره‌كانی رۆژانی هه‌ینی، كه پێویسته زیاتر جه‌خت بكرێته‌وه له‌سه‌ر پاراستنی رۆحی ئاینی‌و، نه‌ته‌وه‌ییمان له كوردستان.
|