راگه‌یاندنی لقی سۆران:
به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابونی مامۆستایانی ئاینی به‌بواره جیاجیاكانی فیقهی و، چۆنیه‌تی و سه‌رچاوه‌و ئامانجه‌كانی دروستبوونی مه‌زهه‌به‌كانی ئیسلام، سه‌رله‌به‌یانی 5/1/2012 ناوچه‌ی خه‌لیفانی زانایان به‌هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری زانایان بۆرۆشنبیری ئاینی، له ژێر ناونیشانی:(مێژووی دروستبونی مه‌زهه‌به‌كان وكاریگه‌ری رای جیاواز له بواره فقهیه‌كان ) سیمینارێكی بۆ مامۆستا مه‌لا مه‌حمود گه‌ڵالی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌ڵاله له سۆران و، شاره‌زا له‌بواری فیقهی، له باره‌گای ناوچه‌ی خه‌لیفان سازكرد، كه‌تیایدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئاینی سنوره‌كه بهژداریانكرد.
ئه‌مه‌و له سمیناره‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌حمود گه‌ڵاڵی به‌كورتی ئاماژه‌ی به‌سه‌رهه‌ڵدان وچۆنیه‌تی دروستبوونی مه‌زهه‌به‌كاندا، به وردی تیشكی خسته سه‌رلایه‌نه گرنگه‌كانی هه‌بوونی رای جیاواز له‌نێوان زانایانی ئیسلام و، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی مرۆڤی موسڵمان له‌ته‌ك مه‌زهه‌به‌كان و، دوركه‌وتنه‌وه له‌بیرۆكه‌ی تهكفیرو مه‌ترسیه‌كانی.
هه‌ر له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا، به‌ڕێزیان پێناسه‌ی بیدعه‌و، جۆره‌كانی بۆ ئاماده‌بوان رونكرده‌وه‌و، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌مرۆ شه‌پۆڵێكی ته‌كفیری و سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێك له سه‌رلێشێواندن له رووی عه‌قیده‌و هه‌ندێ له بابه‌ته فیقهیه‌كان رووبه‌رووی موسڵمانان بۆته‌وه، كه ده‌بێ زۆر وردبینانه له گه‌ل مه‌سه‌له عه‌قائدی وبابه‌ته فتواییهكان بجولێینه‌وه .
دواتر سمیناره‌كه به كۆمه‌ڵێك سه‌رنج وپرسیار كۆتایی هاتو، بووه جێگه‌ی دلخۆشی ئاماده‌بوان .
|