دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی زیاتر توندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی زانایان و ئه‌ندامانی و، گوێ گرتن له بۆچوون و پێشنیار‌و داواكاری زانایانی ئاینی له‌سنوره‌كه، سه‌رله ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 7/1/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیبسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لق و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لق، له دوو سه‌ردانی جیادا سه‌ردانی دوو زانای ئاینی شاری كه‌لاریان كرد.
سه‌ره‌تا سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا علی محمد خان پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی قازی محمدیان كرد‌و، پاشان له گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانی شاری كه‌لار، شاندی ناوبراو سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا ئاكۆ محمد عبدالله ی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی ئه‌ندازیارانیان كرد.
ئه‌مه‌و له‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا شاندی لق له حاڵ و گوزه‌رانی مامۆستایانی ئاینی یان كۆڵی یه‌وه و، ئومێدی سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن له خوای گه‌وره و، پشتیوانی و پشتگیری یه‌كێتی زانایانیان بۆ دووپاتكردنه‌وه و گوێبیستی قسه‌كانیان بوون.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ریه‌كه له مامۆستایانی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا علی محمد خان و مامۆستا مه‌لا ئاكۆ محمد عبدالله خۆشحاڵی خۆیان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندی زانایان ده‌ربری.
|