دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو 3/1/2012 له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، به هۆی نه‌خۆشییه‌وه (مامۆستا مه‌لا یونس عه‌لی مو‌سا) ئه‌ندامی لێژنه‌ی راوێژكاری یه‌كێتی زانایان‌و، كه‌سایه‌تی ئایینی ناوداری ده‌ڤه‌ری شێخان كۆچی دوایی كرد، له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌و پڕ شكۆ، رۆژی پێنجشه‌ممه 5/1/2012 له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، كه‌سایه‌تی‌و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ده‌ڤه‌ری ناوبراو، له كاتژمێر ای دوای نیوه‌ڕۆ، پێشوازی له ته‌رمی مامۆستای كۆچكردوو كرا.
ئه‌مه‌و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژو، به به‌شداری‌و ئاماده‌بوونی سهرۆكو جێگری یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستایانی ئایینی‌و، به‌ڕێزان نوێنه‌رانی پارێزگای دهۆكو، قایمقامیه‌تی قه‌زای شێخان‌و، به‌رپرسانی حكومی‌و حیزبی‌و، جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو، له (گۆڕستانی قه‌زای شێخان)، مامۆستای خوا لێخۆش‌بوو، به‌خاكسپێردرا.
له وته‌یه‌كیدا، له مه‌ڕاسیمه‌كه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر رۆڵی به‌رزی مامۆستای كۆچكردوو، سوپاسی جه‌ماوه‌ری شێخان به موسڵمان‌و مهسیحیو ئێزیدییه‌وه كرد، له‌سه‌ر ئه‌وه پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه له ته‌رمی (مامۆستا مه‌لا یونس) ی خوا لێخۆش‌بوو كرا.
|