دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌ی گشتی ناوچه‌ی سیدصادقی یه‌كێتی زانایان بڕیار درا به ئاراسته‌كردنی یاداشتێك به كاربه‌ده‌ستانی ئیداری قه‌زای( سیدصادق) به‌هۆی رودانی چه‌ند ڕوداوێكی ناخۆش ونهخوازراوهوه وه‌ك(ڕفاندن ومنداڵ فرێدان و ڕوت كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی وهه‌ڵگرتنی ئافره‌ت ).
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری(8/1/2012)وه‌فدێكی زانایان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له(قائیمقامی قه‌زای سیدصادق و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای سیدصادق و معاونییه‌تی ئاسایشی قه‌زای سیدصادق) یان كرد به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی یاداشتی ناره‌وایی سه‌باره‌ت به ڕووداوگه‌لێك كه‌له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا ڕویاندا له قه‌زای (سیدصادق) ،ئه‌مه‌و وه‌فده‌كه له‌لایه‌ن هه‌رسێ ده‌زگا ئیداری وحوكمییه كانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكراو به‌گرنگه‌وه یاداشته‌كه‌ی لێوه‌رگیراو به‌بایه‌خه‌وه ڕۆڵی زانایانیان نرخاند له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كاندا وه‌به‌ڵێنی جێ به‌جێ كردنی ناوه‌رۆكی یاداشته‌كه‌یان دا.
ده‌قی یاداشت نامه‌كه:
بۆبه‌ڕێزان / 1- قائیمقامی قه‌زای سیدصادق
2-به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای سیدصادق
3-معاونییه‌تی ئاسایشی قه‌زای سیدصادق
بابه‌ت / یاداشت
ئێمه‌وه‌ك زانایانی سنووری قه‌زای سیدصادق وێڕای سوپاس و ده‌ست خۆشی بۆگرتن و بهیاساگهیاندنی هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌سه‌رپێچی یاسادهكهن وئاسایشی هاوڵاتی ده‌شێوێنن له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئێمه به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كهبهڕێزتان وههموولایهك له‌چه‌ند ڕاستی یه‌ك ئاگاداربكینهوه:
1-جه‌خت كردنه‌وه له‌و ڕاستییه‌ی هه‌ركه‌س سه‌رپێچی یاسای كرد‌و مه‌ترسی بۆئاسایشی تاك دروست بكات كه‌به توندترین شێوه سزابدرێ وناسنامه‌ی ئاشكرابكرێ و ڕوخساری پێ‌نیشان بدرێ ئه‌مه‌ش دوای سه‌لماندنی تاهانهكهی.
2-ده‌نگ وباسی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی قه‌زای سیدصادق هه‌موو لایه‌كی نیگه‌ران كردوهوجۆرێ له ترس و دڵه‌راوكێ وحاڵهتی نه‌فسی له‌ده‌روونی منداڵان وئافره‌تانی شاره‌كه‌ماندا دروست كردووه بۆیه ئه‌ركی به‌ڕێزتانه كه ئارامی و دڵنیایی بگێرنه‌وه بۆ هاولاتیان ونه‌هێڵن كه‌سانی غه‌ریب ونامۆ ئاسایشی شاربشێوێنن.
3-ڕوداو گه‌لێكی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سومعهوشهخصیهتی شاری سیدصادقی له‌كه دار كردوه بۆیه داواكارین له‌به‌ڕێزتان حه‌كیمانه‌تر و لێزانانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده نه‌شیاوو قێزه‌ونانه‌دا بكه‌ن.
له‌كۆتایدا داواكارین له‌گشت هاوڵاتیان وههمووبهرپرسه ئیداری‌و حیزبیه‌كان وسه‌نته‌ر وڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه‌له‌ئاستی به‌رپرسیاری ئه‌خلاقی هاوڵاتیانی شارهكهماندابن وهاوكاربن له‌بن بڕ كردنی ههموودیاره ناشیرین وقێزهونهكان .
له‌گه‌ڵ سوپاس وڕێزماندا
ناوچه‌ی سیدصادقی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
|