راگه‌یاندنی لقی سۆران:
ئێواره‌ی 8/1/2012 یه‌كشه‌ممه شاندێكی لقی سۆران، كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به‌رێزان مامۆستا مه‌لاخدر خهلیفانیو، مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سهعیدو، مامۆستا مه‌لا وه‌لی دری كارگێڕانی لق سه‌ردانی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرس وئه‌ندامانی لقه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دیدارێكی نێوانیاندا باس له كاروچاڵاكیه‌كانی ئاینی وڕۆڵی زانایان به‌گشتی كرا‌و، ره‌وشی ئه‌منی وسیاسی خرایه به‌رباس و، بهپێوست زانرا كه زانایانی ئاینی هه‌میشه رۆڵی یه‌كرێزی وته‌بایی نێوماڵی كورد ببینن وپێشه‌نگی لایه‌نی هۆشیاری خه‌ڵك بن.
شایه‌نی گوتنه به‌ر پرس وئه‌ندامانی لقی شێخان سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان كرد‌و، ئومێدیان خواست ئه‌و جۆره سه‌ردانه به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، شاندی لقی سۆران به‌شداری كرد له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لایونس ئه‌تروشی و، له‌نزیكه‌وه هاوخه‌می خۆیان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد.
|