دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو، رێوڕه‌سمی پرسه‌ی خوا لێخۆش‌بوو (مامۆستا مه‌لا یونس عه‌لی مو‌سا) وتاربێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شێخان‌و، راوێژكاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له قه‌زای ناوبراو به‌ڕێوه‌چوو، له لایه‌ن خۆیه‌وه لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان، سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحیم
( من المؤمنين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه فمنهم من قضى نحبه ومنهم من ينتظر وما بدلوا تبديلا)
ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، پڕ به دڵ سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كهسو لایهنو كه‌سایه‌تی‌و جه‌ماوه‌ره ده‌كه‌ین، كه به‌شداریان كرد له مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردن‌و پرسه‌ی خوا لێخۆش‌بوو (مامۆستا مه‌لا یونس عه‌لی مو‌سا) وتاربێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شێخان‌و، راوێژكاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران له قه‌زاكه‌مان. به‌تایبه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز (شێخ عیمڕان بارزانی) نوێنه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆكی ههرێمو، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ڕێز ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان پارێزگاری دهۆكو، هه‌موو دام‌و ده‌زگا حكومی‌و حیزبیهكانو، مامۆستایانی ئایینی‌و، پیاوانی ئایینی ئێزیدی‌و مهسیحیو، ریشسپیو پیاوماقوڵان‌و، قوتابیان، كه به‌شداری خه‌میان كردین‌و، ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه كه رێز له مامۆستایانی ئایینی ده‌گرن، خوای گه‌وره پاداشتی هه‌موولایه‌ك بداته‌وه‌و، خوا لێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی فیرده‌وس شادبكات.
لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
9/1/2012
|