رۆژی یەکشەمە کاتژمیر 10 سەرلەبەیانی ریَکەوتی 15/1/2012 شاندیَک لە مامۆستایانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە سید صادق بە مەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربونی بەڕێز م شێخ غازی وەک بەرپرسی نوێی لقی شارەزوور سەردانی لقیان کردو، زۆربەگەرمی لەلایەن بەرپرسی لق و کارگێڕانەوە پێشوازی کران.
لەمیانەی دانیشتنەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی مامۆستایان کراو وەفدی میوان پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێز م شێخ غازی دەربری و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
پاشان کۆتایی بەسەردانەکە هات و بەگەرمی بەڕێکران.
|