ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/1/2012 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندییه‌كان، سه‌ردانی یه‌كێتی په‌ڕله‌مانتارانی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوبراو و به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتێكدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، باس له گرنگی هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی نێوانیان كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر لێك نزیكبوونی زیاتر كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ده‌ركردنی بڕیار‌و راسپارده‌كانی هه‌ردولا.
|