ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/1/2012 به‌ڕێز مامۆستا تاڵیب به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فه‌زاله‌ر له كوردستان‌و، شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا باس له ههماههنگیو په‌یوه‌ندی هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی زانایان‌و كۆمپانیای ناوبراو كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی په‌روه‌رده‌و فێركردن كرایه‌وه‌و، پێشكه‌وتن‌و به سهردهمیانهكردنی پڕۆسه‌ی خوێندن‌و گرنگیدان به ئایین‌و رهوشتو به‌ها باڵاكان به پێویست پێناسه‌كراو، چاڵاكیه‌كانی كۆمپانیا‌و كۆلێژی ئیشق له‌م رووه‌وه به‌رز نرخێنرا.
ئه‌مه‌و دواتر هه‌مان شاند سه‌ردانی رادیۆی (ده‌نگی زانایان) یان كرد‌و، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی رادیۆ كرا‌و، بڵاوكردنه‌وه‌و گه‌یاندنی ده‌نگی ئایینی‌و ئیسلامی ره‌سه‌ن به گوێگرانی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری به كارێكی پیرۆز‌و پێویست‌و گرنگ پێناسه‌كرا.
|