سه‌یفه‌دین خالد لاسه‌یی
23/1/2012كاتژمێر 1 ی دوانیوه‌رۆی دووشه‌مه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زیری ئه‌وقاف و به‌ریوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ریان و نوێنه‌ری لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان و قایمقامی شه‌قلاوه و به‌رێوه‌به‌ری كاره‌با و ئاسایشی شه‌قلاوه (حاجی سرباز ئه‌حمه‌د شێخۆ) وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری تازه‌ی (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی/شه‌قڵاوه) ده‌ست به‌كاربوو .
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه دوای (18) ساڵ به‌رده‌وام بوون له به‌رپرسی لیژنه و تێبینه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقاف حاجی زرار عمر فقێ محمد داواكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆی له‌به‌رواری (16/1/2012) پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت كرد و له به‌رواری (22/1/2012) ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو درا و به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاری ناوبراو ده‌گوازرێته‌وه بۆ دیوانی وه‌زاره‌ت.
حاجی جمال به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری وه‌زیری ئه‌وقاف له لێدوانێكدا بۆ مالپه‌ری زانایان رایگه‌یاند: به‌ناوی وه‌زاره‌تمان سوپاسی به‌رێز حاجی زرار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی كه‌وا له‌م پۆسته‌دابوو كردوویه‌تی به ره‌وشی ئه‌وقاف و به‌رێوه‌به‌رێكی به‌توانا و لێهاتوو بوو وه له‌سه‌ر داوای خۆی كه‌وا چه‌ندین جار دووباره‌ی كردۆته‌وه كه‌وا له پۆستی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقاف بی بوورین و بگوازرێته‌وه دیوانی وه‌زاره‌ت ئێمه‌ش به‌هۆی پێویستیمان به توانا‌و لێهاتووی له‌كاروباری به‌رێوه‌بردنی به‌رێزیان ره‌زامه‌ندیمان دا له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌ی و پله‌ی تایبه‌تی پێ ده‌به‌خشین له پۆستی (پشكنینی گشتی) وه بۆیه‌كه‌م جاریشه به‌رێوه‌به‌رێك به‌هۆی مانه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ له پۆسته‌كه‌ی دا به ئاره‌زووی خۆی داواكاری پێشكه‌ش بكات هیوا خوازین ببێته ده‌ست پێشخهریك بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رپرس و به‌رێوه‌به‌رانه‌ی كه‌وا ماوه‌ی چه‌ند سالێكه له‌هه‌مان پۆست دا ماون.
له‌كۆتایی دا قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه و به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ولێر و نوێنه‌ری یه‌كێـی زانایان و مامۆستایانی ئایینی باسیان له رۆلی حاجی زرار كرد له‌مه‌ر ئه‌و رۆله گرنگه‌ی گیراویهتی بۆ خزمه‌ت كردن به ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی نێوان مه‌سیحی و موسلمانه‌كان و مامۆستایانی ئایینی و مزگه‌وته‌كان و خزمه‌تكردنی شاری شه‌قڵاوه داوتر پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی به‌رێوه‌به‌ری تازه‌ی ئه‌وقاف كرا
|