راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ له سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و، هه‌ماهه‌نگی زیاتری یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ل سه‌رجه‌م دام وده‌زگا ئیداری وسیاسیهكانی ناوچه‌كه، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری له‌گه‌ڵ بهرپرسو كارگێڕانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، له ده‌ڤه‌ری ناوبراو به‌جیا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له قایمقامیه‌تی قه‌زای سۆران و، لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان و، مه‌ڵبه‌ندی 6ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و، مه‌ڵبه‌ندی 8ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و، فه‌رمانده‌ی سپیلكی له شكری كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان كرمانج عیزه‌ت قایمقامی سۆران و، دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر به‌رپرسی لقی 10 ی پارتی و، ئارێز عبدالله لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 6ی یه‌كێتی و، شوان رابه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8ی كۆمه‌ڵ و، سه‌ید نایف فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سپیلك به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و شایه‌نی باسه: له‌سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كاندا، باس له‌دوا گۆڕانكاری وبارگرژیهكانی نێوان عێراق وهه‌رێمی كوردستان كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی یه‌كهه‌ڵوێستی ویه‌ك ده‌نگی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان كرایه‌وه، بۆ سه‌رخستنی ئامانجه‌كان وگه‌یشتن به‌سه‌رجه‌م مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد.
هه‌روه‌ها باس له رۆڵی كارای مامۆستایانی ئاینی و، چاڵاكیه ئاینیه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران دهكراو، هه‌روه‌ك به‌رزڕاگرتنی سه‌رجه‌م بۆنه ئاینیه‌كان به گرنگ وبایه‌خه‌وه وه‌سف ده‌كران و، به پێویستیش زانرا كه زیاتر بایه‌خیان پێبدرێ.
شایه‌نی وتنه به رپرسانی دام وده‌زگاكان به خۆشحالیه‌وه روانیانه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وشاندی یاوه‌ری و ،ئومێدیان خواست به هه‌موو لایه‌ك له خزمه‌تكردنی ئه‌زموونی كوردستان دابن .
|