راگه‌یاندنی لقی سۆران
به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه، شاندێكی لقی سۆران سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆرانی كرد‌و، له‌لایه‌ن دكتۆر مه‌قسود به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی وكارمهندانهوه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دیدارێكداوێڕای پیرۆزباییكردن له به‌ڕێوه‌به‌ر به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونیه‌وه، جه‌خت لهسهرباشتركردنی بواری ته‌ندروستی وچۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كارهتهندروستیهكانی ده‌ڤه‌ره‌كه كرایه‌وه‌و، رۆڵی زانایانی سنوره‌كه له‌مه‌ڕ پاراستنی ره‌وشی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه به بایه‌خه‌وه باسكرا‌و، زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه به پێویست زانرا.
شایه‌نی باسه شاندی لق له هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق، هه‌روه‌ها مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سهعیدو، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی‌و، مه‌لا ره‌سول سیتكانی كارگێڕانی لق و، مه‌لا محمد سیتكانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای سۆران پێكهاتبوو.
|