ژماره (78)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان، كه گۆڤارێكی مانگانه‌یه، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌ری ده‌كات، كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌رانه‌وه.
ئه‌م ژماره‌یه‌ی په‌یامی زانایان كۆمه‌ڵێك بابه‌تی له‌خۆگرتووه، كه به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود، كۆمه‌ڵێك بابه‌ت بڵاوكراونه‌ته‌وه تایبه‌ت به‌م یاده، له‌وانه چه‌ند بابه‌تێك كه تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێكی دیكه تایبه‌ت به یادی مه‌ولود بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ی گشتی، پاشان به‌شی عهرهبیو هه‌مه‌ره‌نگ و به‌شێك له ژیاننامه‌ی مامۆستا مه‌لا یونس ئه‌ترۆشی ئه‌ندامی لێژنه‌ی راوێژكاری یه‌كێتی زانایان، كه به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌رانه‌وه.
خوێنه‌ران ده‌توانن له بازاڕ‌و لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان گۆڤاری په‌یامی زانایانیان ده‌ست بكه‌وێت.
|