به مه‌به‌ستی باسكردن‌و تاوتوێكرنی دوایین پێشهاته‌كانی ههرێمو، گرنگتریترین رووداوه‌كانی به یهكهوهژیان، دوێنی سێشه‌ممه 24/1/2012 به‌ڕێز سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به رێزه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رۆڵی یه‌كێتی زانایانی له سه‌رجه‌م رووداوه‌كان‌و، ئامۆژگاریكردنی هاوڵاتیان له رێگه‌ی وتاربێژی مزگه‌وته‌كان به به‌رزی باسكرد‌و، ئه‌وشی راگه‌یاند: كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی زانایان بن بۆ پته‌وتركردنی بهیهكهوهژیانو، یه‌كتر قه‌بوڵكردنی ئایین‌و نه‌ته‌وه‌كان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم.
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێزیان زیاتر گوتی: یه‌كێتی زانایان ده‌بێ رۆڵیان زیاتر بكرێت‌و، زیاتر گوێی لێبگیرێت له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م حزبهكانو، حكومه‌ت به پیرداوایانهوه بێت، چونكه یه‌كێتی زانایان رابه‌رایه‌تی وتاربێژان ده‌كات، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌یه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به‌ناوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی ناوبراوی به‌رز نرخاند‌و، به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا هه‌ژماركردو، دواتر راشكاوانه چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به یه‌كێتی زانایان خرایه‌ڕوو، سه‌عدی پیره‌ش وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن، ته‌واوی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی بۆ یه‌كێتی زانایان دوپاتكرده‌وه.
|