رۆژی چوارشه‌مه (25/1/2012) به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان‌و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای باسكردنی ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و ناوچه‌كه، تیشك خرایه سه‌ر خۆئاماده‌كردن بۆ یادی مه‌ولودی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كێتی زانایان بڕیاری دا له رێگای سه‌رجه‌م لقه‌كانی له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م یاده به‌رز رابگرێت‌و، هه‌روه‌ها لافیته‌ی تایبهتیو پوخته‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رو چه‌ندین پۆستهراتو نامیلكه‌و ژمارهگۆڤارێكی تایبه‌ت به‌م بواره‌یان چاپ كردووه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی زانایان داوایان له راگه‌یاندنه‌كان‌و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان‌و حزب‌و حكومهتو لایه‌نه‌كان كرد، ئه‌م یاده به به‌رزییه‌وه رابگرن‌و، هه‌وڵبده‌ن له‌م یاده‌دا مانا راسته‌قینه‌كانی ئه‌م یاده له ناخی هه‌ر یه‌كێكمان قوڵ ببێته‌وه، له ئهمانهتو دهستپاكیو خۆنه‌ویستی‌و هاریكاری‌و خۆشهویستیو پێكه‌وه‌ژیان‌و یهكترقوبڵكردن، بۆ ئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی به دروشم ئه‌م یاده رابگرین، له ناخه‌وه هه‌موومان یادی بكه‌ینه‌وه‌و، له میانه‌ی قسه‌و كار‌و كردار‌و مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌مان ره‌نگی دابێته‌وه.
|