راگه‌یاندنی لقی سۆران
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت وفراواندا، هه‌رسێ ده‌زگای ئاینی سنوره‌كه، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران‌و، سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئاینی، به هه‌ماهه‌نگی نێوانیان ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌نجامدانی پێنجه‌مین ڤیستڤاڵ به‌بۆنه‌ی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ره‌وه تاوتوێكرد.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به‌ڕێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و، به‌رپرسی سه‌نته‌ری زانایان ئاماده‌ی بوون، چۆنیه‌تی وشێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كارنامه‌كانی پێنجه‌مین ڤیستڤاڵی ساڵانه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خرایه به‌رباس وگفتوگۆو، هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجامدانی زۆرترین چاڵاكی ئاینی به‌ویاده له‌سنوره‌كه بڕیاری له‌سه‌ر دراو، هه‌روه‌ها به‌شداربوونی زانایان وده‌رخستنی كه‌سایه‌تی ولایه‌نه پڕبه‌هاكانی ژیانی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له سه‌رجه‌م كۆڕ‌و سیمینار‌و ئاهه‌نگه‌كان بۆ خه‌ڵك و، هاندانیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به رێباز‌و په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی، به خاڵێكی به‌هێزو زه‌روره‌تێكی یاده‌كانی مانگی مه‌ولود وه‌سفكرا.
دواتر كۆبونه‌وه‌كه به چه‌ندین پێشنیار‌و تێبینی بۆزیاتر په‌ره‌پێدان وسه‌ركه‌وتنی یاده‌كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه پێشكه‌شكران وخرانه ناوكارنامهكهی یاده‌كه.
|