لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا
راگه‌یاندنی لق:
سه ر له به یانی رۆژی پێنچ شه ممه 26/1/2012 ئه‌نجومه‌نی لقی شه‌قڵاوه ی یه‌كێتی زانایان، به سه‌رپه‌رشتی رێزدار به‌رپرسی لق و، ئامه‌ده‌بوونی كارگێڕانی لق و، به‌رپرسی ناوچه كان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی له باره‌گای لق ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و كۆبونه‌وه‌كه سه‌ره‌تا به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواترله كۆبونه‌وه‌كه باس له‌م خاڵانه كرا:
1- هاتنه‌وه ی ساڵیادی له دایكبونی سه رقافلهی مرۆڤایه‌تی درودی خوای لێبێت‌و، بریاردرا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سه‌ر به لق به‌رنامه رێژییهكی چروپربكرێ بۆ پێشوازیكردن و به رزڕاگرتنی و، سازدانی مه‌ڕاسیمی تایبه‌ت به یادی مهولودو، بۆ ئه م مه‌به‌سته رێنمایی پێویستیان پێدرا.
2- بریاردرا پێشنیازێك بدرێته ئه‌و قاف تا له سه‌رجه م ناحیه‌كان نوسینگه ی (ملاحظ)بكرێته‌وه بۆ كار ئاسانی و رایی كردنی كاروباری زانایا ن.
3- بڕیاردرا كه زانایان له مه‌ولود دا هه‌وڵبده‌ن كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت و، جێنشنهكان و هاوه‌ڵا نی خۆشه‌ویست به خه‌ڵكی بناسێنن و، تیشك بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه‌كانی ژیانیان و، وه‌ڵامی مه‌نتیقی ئه‌و تۆمه‌ت و بێرێزییانه بده‌نه‌وه كه ناحه‌زان كاری له سهردهكهنو، ئه‌مه‌و كۆبونه‌وه‌كه به گوێگرتن له راپۆرتی كاروچاڵاًكیهكانی ناوچه‌كان كۆتاییهات كه نزیكه ی دوو كاتژمێری خایه‌ند.
|