به‌ بۆنه‌ی یادی مه‌ولود‌و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری‌و به‌رفراوان سازده‌كات


رۆژی شه‌ممه‌ 4/2/2012 كاتژمێر 3ی سه‌ر له‌ ئێواره‌، به‌ بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)‌و، به‌ مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی یادی مه‌ولود، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ وه‌زیرو به‌رپرسانی حكومی‌و حیزبی‌و، شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، مامۆستایانی ئایینی‌و، كه‌سایه‌تی‌و، جه‌ماوه‌ری ئیسلام دۆستی شاری هه‌ولێر، ئاهه‌نگێكی سازكرد.

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قوڕئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد‌و، دواتر وته‌ی به‌خێرهێنان له‌ لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی پێشكه‌شكرا، پاشان به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی كاك حاجی كامیل حاجی عه‌لی وته‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌یامی مه‌ولود پێشكه‌شكرد‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی گه‌یاندنی دروشمه‌ به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، گه‌وره‌ زانینی په‌یامبه‌ری ئیسلام كرده‌وه‌.

ئه‌مه‌و له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سروودبێژ، ئاهه‌نگه‌ به‌ سروودی ئایینی رازێنرایه‌وه‌و، بووه‌ جێگه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان.