راگه‌یاندنی لقی موسڵ:
رۆژی پێنجشه‌ممه 9/ 2/ 2012 به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان كاك عیسمه‌ت به‌رپرسی لقی 14 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لهموسڵو، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌عشیقه‌و، ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ئایینی و، جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ده‌ڤه‌ری به‌عشیقه‌ی سه‌ر به پارێزگای موسڵ، لقی موسڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له مزگه‌وتی (الفاروق ) ئاهه‌نگێكی مه‌ولودی به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت) سازكرد.
ئه‌مه‌و له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌ڕێز مامۆستا شێخ محمد میرسیدی به‌رپرسی لقی موسڵ وته‌ی به خێرهێنانی میوانانی پێشكه‌شكرد، دواتر وێڕای خوێندنه‌وه‌ی سروود‌و هۆنراوه به‌م بۆنه‌یه‌وه، له لایه‌ن ماموستایانی ئایینیه‌وه چه‌ندین وتار پێشكه‌شكران.
|