دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به مه‌به‌ستی رێزلێنان‌و له‌به‌رچاوگرتنی ئهوهاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان هه‌یبووه، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 13/2/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و، لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لق و، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عپمان صاڵح محمد ئه‌ندامی لێژنه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره شه‌رعی یه‌كانی لق و، مامۆستا مه‌لا عمر ره‌ئوف عبدالله پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی ئیمامی بوخاری له كه‌لار سه‌ردانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز صه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به رێزه‌وه پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ده‌ستخۆشانه‌و سوپاسكردنی به‌رێزیان بوو له‌پای ئه‌و خزمه‌ت و هاوكارییه به‌رده‌وامانه‌ی له‌گه‌ڵ لقه‌كه‌یان هه‌یانبووه، هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه بڕوانامه‌یه‌كی رێزلێنانیان پێشكه‌شی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی لقی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌ی كرد، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیویانه سه‌ربه‌رزانه‌و له‌خۆبوردووانه خزمه‌ت به‌هاوڵاتیانی سنوره‌كه بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین به‌رپرسی لقی گه‌رمیان تایبه‌ت به سایتی زانایان گوتی: ئێمه له لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌پێویستمانزانی سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ین و سوپاس و پێزانینی خۆمانی پێ راگه‌یه‌نین، كه له ماوه‌ی كاركردنیدا خزمه‌تی باشی زانایانی ئاینی كردووه و، هاوكاری لقه‌كه‌مان بووه و، به‌ته‌نگ پێشنیار‌و داواكارییه‌كانمانه‌وه بووه و، وه‌ك وه‌فایه‌ك بڕوانامه‌یه‌كی رێزلێنانیشمان پێشكه‌شی جه‌نابیان كرد.
شایانی باسه له‌و دانیشتنه‌دا به‌رێز رێبوار مه‌لا موسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان ئاماده‌بوو..
|