سۆران، كۆتایی هاتن به‌ خوله‌كانی فێركردنی قورئانی پیرۆز


شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران

له‌ رێوره‌سمێكدا له‌ هۆڵی ئه‌وقافی سۆران كۆتایی هات به‌ خوله‌كانی فێركردنی قورئانی پیرۆز، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌ هه‌ماهه‌نگی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان له‌ 15 مزگه‌وت به‌ڕێوه‌ی ده‌بردن.

دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز، له‌لایه‌ن قوتابیه‌كی به‌شداربووی خوله‌كان، له‌ وته‌یه‌كی دا وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران باسی له‌ گرنگی و بایه‌خی خوله‌كان كرد له‌ وه‌زری هاوین، به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی قوتابیان و گه‌نجان به‌ عیلم و مه‌عریفه‌ت و بیروباوه‌ڕه‌ ره‌سه‌ن و نه‌رم و نیانه‌كانی ئیسلام و به‌هێزكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجان و ده‌ستخۆشانه‌شی له‌ مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كان كرد، كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ خوله‌كانیان به‌ڕێوه‌بردووه‌.

ئینجا قوتابی (په‌یام غازی) له‌ جیاتی سه‌رجه‌م به‌شداربووانی خوله‌كان له‌ وته‌یه‌كی دا باس له‌ سووده‌كانی خوله‌كه‌ كرد و سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆرانی كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ و داواشی كرد له‌ ئاینده‌شدا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه‌ به‌رده‌وام بن.

له‌ كۆتایشدا خه‌ڵات و یاری له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌م زو دووه‌م و سێیه‌می هه‌موو خوله‌كان دابه‌ش كرا.