سایتی زانایان:
رۆژی (12/2/2012) له ئه‌نجامی كۆنفرانسێكی هاوبه‌شی نێوان زانایانی ئایینی‌و چالاكوانانی ئافره‌تان له هۆڵی چوارچرا له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایان‌و رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت ساز كرابوو، كۆنفرانسه‌كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێ هات.
به‌ڵام له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێكی لێژنه‌كان، چه‌ند خاڵێك هه‌بوون، مامۆستا شێخ مه‌زهه‌ر خوڕاسانی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی قادر بله له هه‌ولێر تێبینی له‌سه‌ر خاڵه‌كان هه‌بوو، بۆیه گووتی: ئه‌و راپۆرته زیاتر ژنانه نووسراوه، پێویست بوو ره‌چاوی هه‌موو لایه‌ك بكرێت.
دیاره ئه‌م قسه ده‌بێته جێگه‌ی نارازیبوونی ئافره‌تێكی ئاماده‌بوو، بۆیه به پێی قسه‌كانی مامۆستا شێخ مه‌زهه‌ر خوراسانی: ئافره‌ته‌كه یه‌كسه‌ر به‌ره‌و رووی ئه‌و هاتووه‌و به تووندی قسه‌ی كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه رایگه‌یاند، كه داوای یاسایی له‌سه‌ر مامۆستای ناوبراو تۆمار كردووه، مامۆستا مه‌زهه‌ر له سه‌ردانێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌گه‌ڵ سهرۆكو جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، كه ئه‌و ئافره‌ته ناناسێت‌و یه‌كه‌مجاره ئه‌و ئافره‌ته ببینێت‌و، قه‌تیش ناوم نه‌بیستووه، وه ره‌خنه‌كه‌ی منیش شتێكی ئاسایی بوو، كه ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌م كرد، كه راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ده‌خوێنده‌وه، نه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌م كردبێت، ئه‌و ئافره‌ته هاته روومو، نارازی بوو له قسه‌كانم.
هه‌روه‌ها شێخ مه‌زهه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانی گووتی: له كاتی گفتوگۆ‌و حیواردا هه‌موو شتێك روو ده‌دات، پێم سه‌یره مرۆزڤ نه‌توانێت له‌و كاتانه‌دا خۆی بگرێت، بۆیه من دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، من ئه‌م ئافره‌ته‌م نه ناسیوه، نه دیومه، نه ناوم زانیوه، نه قسه‌كانیشم به رووی ئه‌ودا بووه. ئه‌ویش چۆن بۆ خۆی لێك ده‌داته‌وه، ئه‌وه هه‌موو مرۆڤێك ئازاده.
هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌زهه‌ر بۆ سایتی زانایان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، ئه‌و له هیچ وشه‌یه‌ك مه‌به‌ستی ته‌شهیر نه‌بووه، چونكه ئه‌و بڕوای به ته‌شهیر نییه، به‌تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی له‌وه گه‌وره‌ترن ته‌شهیر به هیچ كه‌سێك بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌گه‌ر ئێمه بڕوامان به حیوار‌و گفتوگۆ نهبێتو، هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه نه‌بێت، كه بتوانین به هه‌ماهه‌نگی چالاكوانانی ئافرهتانو مامۆستایانی ئایینی كێشه‌و گرفته‌كانی ئافره‌تی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ ده‌چووین به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه بكه‌ین؟!، بێگومان ئێمه رێزی ئافره‌تمان ده‌وێت، پشتیوانی كێشه‌كانی ئافره‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت به هه‌موو مافه‌كانی بگات، ئه‌وه‌ش له ئیسلامه‌وه فێربووینو، ئیسلام فێری كردووین رێز له ئافره‌ت بگرین‌و مافه‌كانی بده‌ین، هه‌ر بۆیه به‌بێ هیچ دوو دڵییه‌ك به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌مان كرد‌و، ئێستاش هه‌ر شتێك بزانین ئامانجی دروستی خزمه‌تی ئافره‌ت بێت، ئاماده‌ین بچین، چونكه ئێمه پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ت به ئه‌ركی سه‌رشانمان ده‌زانین. |