راگه‌یاندنی شێخان:
رۆژی سێشه‌ممه 14/2/2012 به‌ڕێز (قه‌شه یوحه‌ننا) قه‌شه‌ی گوندی (مه‌لا بروان)و، شاندێكی یاوه‌ری، سه‌ردانی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا محمد احمد محمود به‌رپرسی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان‌و، ئه‌ندامانی لقی ناوبراو به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
له دانیشتنێكدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، باس له ره‌وشی ده‌ڤه‌ری قه‌زای شێخان كرا‌و، ته‌ئكید له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان‌و پاراستنی گیانی لێبورده‌یی كرایه‌وه‌و، هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌م رووه‌وه به‌گرنگ‌و پێویست پێناسه‌كرا، به تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ری ناوبراو.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌و له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی كڕین‌و فرۆشتن، له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی ئێزیدی‌و موسڵماندا، شاندێكی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا محمد به‌رپرسی لق‌و، مامۆستا مه‌لا احمد انورو، مامۆستا مه‌لا علی بابكر الیاس ئه‌ندامانی لێژنه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵامی شه‌رعی، سه‌ردانی (بابه شێخ) مه‌رجه‌عی هه‌موو ئێزیدیه‌كانیان كرد.
|