دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین : گه‌رمیان:
له درێژه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا، رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 14/2/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لق، سه‌ردانی ناوچه‌ی كه‌لاری پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا وادی به‌رپرسی ناوچه‌وه به گه‌رمی پێشوازی كران.
له دانیشتنێكدا به‌ڕێز به‌رپرسی لق سوپاس و پێزانینی خۆی و لقه‌كه‌ی به به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌ی پارتی گه‌یاند، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هاوكاریانه‌ی له‌یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا (درودی خوای له‌سه‌ربێت) پێشكه‌شیان كردبوون‌و، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه شاندی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان بروانامه‌یه‌كی سوپاسگوزارییان پێشكه‌شی به‌رپرسی ناوچه‌ی ناوبراو كرد.
لای خۆشیه‌وه به‌رێز مسته‌فا وادی به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لار سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، خزمه‌تكردن و به‌ده‌مه‌وه‌چونی زانایانی ئاینی و بۆنه ئاینی یه‌كانی به ئه‌ركی هه‌مولایه‌ك زانی‌و، به‌ڵێنی دا له‌و پێناوه‌دا درێغی نه‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر له هه‌مان رۆژدا، شاندی ناوبراو، به‌یاوه‌ری به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا تارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری سه‌ربه‌لق، سه‌ردانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رێز كاك ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ناوهندو به‌شێك له‌ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران و، دواتر له دانیشتنێكدا بهڕێزبهرپرسی لق سوپاس و ده‌ستخۆشانه‌ی زانایانی ئاینی و لقه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان كرد له‌پای ئه‌و هاوكاری یه به‌رده‌وامانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌یانبووه و، هیوای به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی زیاتری خواست.
پاشان به‌رێز ئه‌حمه‌د حه‌مه صاڵه‌ح به‌رپرسی ناوه‌ند، خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی زانایان ده‌ربڕی و، به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كی ناوه‌نده‌كه‌ی بۆ زانایانی ئاینی دووپاتكرده‌وه‌و، رۆڵی زانایانی ئاینی به‌رز نرخاند له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
شایانی باسه: هه‌رله‌و سه‌ردانه‌دا لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان وه‌كو وه‌فایه‌ك بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان پێشكه‌شی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
ئه‌مه‌و هه‌ر له‌هه‌مان بهروار، به مه‌به‌ستی زیندووڕاگرتن و گرنگی پێدانی، له‌مزگه‌وتی برایانی شاری كه‌لار ئاهه‌نگێكی مه‌ولود خوێندنه‌وه، به به‌شداری شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانیش كه‌پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لق، سازكرا.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و، پاش وته‌ی به‌خێرهاتن، وتاری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی خوێندرایه‌وه‌و، تیایدا په‌یامی پیرۆزبایی لقی گه‌یانده ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه‌و، ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆ سازدانی ئه‌و مه‌راسیمه قه‌شه‌نگه.
دواتر چه‌ندین وتار‌و سرودی ئاینی پێشكه‌ش كرا‌و، به دابه‌شكردنی شیرینی و سازدانی خوانی نیوه‌ڕۆ كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات.
|