به‌مه‌به‌ستی به دواداچوونی زیاتری دۆسیه‌ی مامۆستا مه‌لا عبدالرحمانی گه‌نج، شاندێكی زانایانی ئایینی شاری سلێمانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زاناانی ئایینی ئیسلامی كورستانیان كرد، كه تێیدا داوایان ده‌كرد یه‌كێتی زانایان هوڵی به‌رده‌وام بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباری رووداوه‌كه‌و به سزاگه‌یاندنی.
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به گه‌رمی پێشواز له شاندی میوان كرد‌و، به روونی پێی راگه‌یاندن، كه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی مامۆستایانی ئایینی دهبێتو، خۆی به خاوه‌نی مامۆستایانی ئایینی ده‌زانێت.
سه‌باره‌ت به مامۆستا مه‌لا عب الرحمانیش سه‌رۆكی یه‌كێتی زانیان جارێكی دیكه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو پشتیوانییه‌كی لێده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه له یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختدا به تووندی ئیدانه‌ی كاره‌كه‌یان كردووه،و، به كارێكی وه‌حشیگه‌رانه‌ی ناوزه‌د كردووه، له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌فدێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و وه‌فدێكی لقی سلێمانی سه‌رانی مامۆستایانی كردوه، هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایان هه‌موو ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی مامۆستا چ له نه‌خۆشخانه‌كانی ناو كوردستان بێت، چ له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
سه‌باره‌ت به تاوانباری تاوانه‌كه‌ش، یه‌كێتی زانایان به به‌یانامه‌یه‌كی ره‌سمی داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، ئیجرائاتی تووند بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌كه، هه‌ر له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، له دیداره‌كه‌دا داوای كردووه كه هه‌وڵی زیاتر بخه‌نه كار بۆ پاراستنی گیان‌و سامانی زانایانی ئایینی‌و ئیجرائاتكردن له تاوانباران، كه به سوپاسه‌وه وه‌زیری ناوخۆ ته‌ئكیدی كرده‌وه ئه‌ركی ئه‌وانه رێ‌و شوێنی تووند ده‌گرنه به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یهكَتی زانایان جارێكی دیكه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، پێویسته حیكمه‌ت به‌كار بێنین‌و، هوڵ بده‌ین وه‌پێش بریاری دادگا نه‌كه‌وین.
|