به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كێتی زانایان بۆ پشتیوانی زانایانی ئایینی، مه‌لا عبد الله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به یاوه‌ری مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی بهرَێز وه‌زیری ناوخۆیان كرد‌و، له‌لایه‌ن كه‌ریم شنگاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان پێشوازیان لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زایان په‌یامی خۆیان گه‌یانده به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ به‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك حاڵه‌تی نایاوو نه‌خوازراو به‌ره‌و رووی زانایانی ئایینی ده‌بێته‌وه، كه دواهه‌مینیان ئه‌وه بوو كه‌سێكی نه‌ناسراو تێزابی به رووخساری مامۆستایه‌كی ئایینی داكرد له شاری سلێمانی، كه ئه‌وه‌ش ئێمه‌ی زۆر نیگه‌ران كرد‌و، تاوانباره‌كه هه‌ر كێیه‌ك بێت، پێویسته تووندترین سزای پێ بدرێت، چونكه ئه‌م حاڵه‌ته سابیقه‌یه‌كی قێزه‌ونه پێویسته هه‌موو لایه‌ك رێی لێ‌بگرن، له‌وه‌شدا بێگومان ده‌بێ به‌ڵگه‌ی دروست‌و رۆڵی یاسا له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسی له رۆڵی زاناان كرد له پاراستنی ئیستیقراریهتی هه‌رێمی كوردستان‌و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیانی هاوڵاتیان بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بخاته كار بۆ پاراستنی گیان‌و ماڵیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ناوخۆ پشتیوانی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ زانایانی ئایینی‌و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ته‌ئكید كرده‌وه، به‌وه‌ی شه‌وو رۆژیان لێكگرێداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئهمنو ئاسایشی وڵات‌و هاووڵاتیان پارێزرا بێت. روونیشی كرده‌وه، كه زانایانی ئایینی هه‌میشه رۆڵیان له‌به‌ر چاو گیراوه، بۆیه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین پشتیوانیان بكه‌ین، ئه‌و دۆسیه‌ی مامۆستا مه‌لا عبد الرحمانیش به وردی به‌واداچوونی بۆ ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران.
|