دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارت‌و لایهنو دزگاكانی ناوچه‌كه، سه‌رله به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 16/2/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی
گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا ئیدریس كارگێڕی لق و، مامۆستا فه‌قی محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لار، مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و، لقی گه‌رمیانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیانیان به سه‌ركرده‌وه.
سه‌ره‌تا شاندی لق سه‌ردانی مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕِانیان كرد‌و، له لایه‌ن باژێڕوان و چه‌ند به‌رپرسێكی ڕایهڵَهكانی ناوشاری بزوتنه‌وه‌كه‌وه به گه‌رمی پێشوازی كران و، به‌رپرسی لق ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی روونكرده‌وه كه خۆی له توندوتۆڵَكردنی په‌یوه‌ندییه‌كاندا ئه‌بینییه‌وه و سوپاسی كردن له باره‌ی ئهوگرنگیدانهی به یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ریان دابوو له شاره‌كه‌دا.
پاشان مامۆستا وشیار باژێڕوانی بزوتنه‌وه‌كه له كه‌لار خۆشحاڵَی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی لقی زانایان ده‌ربڕی و زۆر به‌گه‌رمی به‌خێری هێنانو، هه‌ر هه‌مان رۆژ شاندی لق سه‌ردانی لقی گه‌رمیانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌رپرسی لق‌و ئه‌ندامانی لقه‌وه به گه‌رمی پێشوازی كران‌و، سه‌ره‌تا به‌رپرسی لقی گه‌رمیان باسی له سهردانهكهیانكردو،
به‌سه‌ركردنه‌وه‌و توندوتۆڵَكردن و په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی یه‌كانی لقه‌كه‌ی بۆ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسی و كۆمهڵاَیهتی یه‌كان به پێویستزانی به ستراتیجێكی یه‌كێتی زانایانی وه‌سفكرد.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز كاك ڕزگار به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی حزبی زه‌حمه‌تكێشان سوپاسی شاندی زانایانی كرد بۆبهسهركردنهوهكهیان و، به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كی دوپاتكرده‌وه.
|