راگه‌یاندنی لقی كه‌ركوك:
رۆژی شه‌ممه 11/1/2012 به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز (له‌تیف گلی)و جه‌ماوه‌رێكی فراوان‌و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی‌و، زانایانی ئایینی‌و شێخانی ته‌ریقه‌ت، به سه‌رپه‌رشتی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له مزگه‌وتی (شێخ محمد عبدالرحمن) له گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ی شاری كه‌ركوك ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) سازكرا.
سه‌ره‌تاو، دواخوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، وته‌ی به‌خێرهێنان له لایه‌ن به‌رێز به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان خوێندرایه‌وه، دواتر هه‌ریه‌ك له به‌رێزان نوێنه‌ری سه‌رۆكی ههرێمو، به‌رپرسی لێژنه‌ی فه‌توای لقی كه‌ركوك‌و، جێگری ئه‌نجومه‌نی پارێگای شاره‌كه‌و، به‌رپرسی وه‌قفی سوننی وتاریان پێشكهشكردو، پاشان به سروود‌و هۆنراوه‌ی به‌جۆش ئاهه‌نگه‌كه رازێنرایهوهو، بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان.
|