ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ:
ڕۆژی دووشه‌ممه 6/2/2012 به‌رامبه‌ر به 14 ی ربیع اڵاول، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر و به‌رچاو له خه‌ڵكی سنوره‌كه‌و سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی دام و ده‌زگاو ڕێكخراوه‌كان، لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌و قه‌شه‌نگی به بۆنه‌ی یادی مه‌ولوده‌وه سازكرد.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به ناوی لقی چه‌مچه‌ماڵه‌وه مامۆستا سه‌ید نه‌جمه‌دین به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و، پاشان مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگاوی لێپرسراوی لق وه‌ك نوێنه‌ری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی وتارێكی به‌پێزی پێشكهشكردو، تیایدا تیشكی خسته سه‌ر گهورهییو كه‌سایه‌تی ناوداری پێغه‌مبه‌ری ئازیز []، هه‌روه‌ها له‌و ئاهه‌نگه‌دا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و سوپاس و پێ‌زانین به‌خشرایه كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئایینی سنوره‌كه، كه ساڵانێكی زۆر خزمه‌تی به‌رچاویان پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی كردبوو، كه‌له‌لایه‌ن لقی چه‌مچه‌ماڵه‌وه دابین كرابوو .
پاشان به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سرود و ستایشێكی ئایینی كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات، شایه‌نی باسه له‌و ئاهه‌نگه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئافره‌تانی سنوره‌كه به‌شداریان كرد، وه بۆ ئێواره‌ش سه‌رجه‌م مامۆستایانی سنوره‌كه میوانی تایبه‌تی به‌ڕێز جه‌نابی قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بوون بۆ ئێواره خوانێك .
|