به‌بۆنه‌ی رۆژی هه‌ژده‌ی شوبات ساڵیادی مهدزراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستنانو یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی باره‌گای سكرتاریه‌تی هه‌ردوو رێكخراوه‌كه‌یان كرد‌و، یادی دامه‌زراندنیان لێ پیرۆز كردن‌و، هیوایان خواست بتوانن هه‌میشه‌و به به‌رده‌وامی جوانترین خزمه‌ت به لاون‌و قوتابیان بكه‌ن، چونكه ئه‌وانه هه‌ردوو كیان دوو توێژی گرنگن له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
جێی گووتنه شاندی یه‌كێتی زانایان پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مه‌لا عبد الله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و، مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له به‌شی پهیوهندیههكانی یه‌كێتی زانایان.
|