رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 20/2/2012 به مه‌به‌ستی گرنگی دان به ههماههنگیو توند‌و تۆڵ كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان، شاندێكی باڵای زانایانی ئایینی كه پێكهاتبوو له زانایانی وه‌قفی سوونیو كۆلێژی ئیمام ئه‌عزه‌می موسڵ‌و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی‌و زانا‌و وتاربێژی پارێزگای موسڵ، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد‌و له لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و جێگری سهرۆكو ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی كران.
له دانیشتێكدا وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ئایینی له ههرێمو هه‌ڵوێستی زانایانی ئایینی‌و رۆڵی گرنگیان له بایه‌خدان به پێشهاته‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر گرنگی پهیوهندیو بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان زانایانی ئایینی كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه شاندی ناوبراو خۆشحاڵی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه ئایینی‌و رۆشنبیرییه‌ی هه‌رێم دهربڕیو هه‌ڵوێستی زانایانی ئایینیشیان به‌رز نرخاند له‌و رۆڵه‌ی هه‌یانه له خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگه‌و موسڵمانان.
دواتر شاندی باڵای زانایانی موسڵ به یاوه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و جێگر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان كرد‌و له لایه‌ن به‌رێز كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف پێشوازی كران‌و له دانیشتنێكدا هه‌ردوولا باسیان له پێشوه‌چوونی ئایینی كرد‌و رۆڵی وتاربێژانیش به ئیجابی له قه‌له‌م دا.
پاشان شانده‌كه سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد‌و له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر باس له ئاستی پێشكه‌وتن‌و ئاوهدانیو ئاسایشی هه‌رێم كرا، كه حكومه‌ت رۆڵێكی دیاری هه‌یه له خزمه‌ت گهیاندو هاوكاری‌و پیشتیوانی كردنی زانایانی ئایینی له كوردستان.
دواتر شاندی ناوبراو سه‌ردانی په‌یامانگای پێش نوێژ‌و وتارخوێنانیان كرد‌و له لایه‌ن راگر‌و ستافی په‌یمانگا به گه‌رمیه‌وه پێشوازی كران‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له بواری پێشوه‌چوونی ئاستی زانستی‌و هه‌ژموونی سیسته‌می ئه‌كادیمی خوێندنی ئیسلامی كرا.
له لایه‌كی تره‌وه شانده‌كه سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێریان كرد‌و له گفتوگۆیه‌كدا باس له خزمه‌تی مامۆستایانی ئایینی ئیداره‌كردنی مزگهوتو خوێندنی ئیسلامی‌و دروست كردنی كه‌شی گونجاو بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی بواری رۆشنبیری ئایینی له‌و هه‌رێمه‌دا.
|