رۆژی سێشه‌ممه 21/2/2012 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو، ژماره‌یه‌ك له زانایان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كاروچاڵاكیهكان، سه‌ردانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لق‌و، به‌ڕێزان زانایان ئهندامو كارگێڕان، به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له كار‌و چاڵاكیه‌كانی لق‌و، جه‌خت كردنه‌وه له گرنگی‌و پێویستی خزمه‌تكردنی زانایانی ئایینی، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان رۆڵی لقی هه‌ولێری له ههمبهڕِ ههماههنگیو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دام‌و ده‌زگاو رێكخراوه‌كانی شاری هه‌ولێر بهرزنرخاندو، هیوای سهركهوتنو به‌رده‌وامی بۆ خواستن.
|