راگه‌یاندنی لقی سۆران
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 20/12/2012 هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستامه‌لا خالدمهلهكی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و، مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، پێشوازیانكرد له شاندێكی باڵای فه‌رمانده‌یی سپیلك به سه‌رپه‌رشتی لیوا سه‌ید نایف فه‌رمانده‌ی فهرماندهكهو چه‌ندین ئه‌ندامی تری فه‌رمانده‌كه.
ئه‌مه‌و له دیداره‌كه‌ی نێوانیاندا چه‌ندین ته‌وه‌ری هه‌نوكه‌یی سه‌باره‌ت به رۆڵی زانایانی ئاینی له‌مه‌ڕ پێكه‌وه ژیان وپاراستنی ره‌وشی هێمن وئارامی هه‌رێمی كوردستان به‌بایه‌خه‌وه باسی لێوه‌كرا. هه‌روه‌ها گفتۆ له‌سه‌ر گۆڕانكاری و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه خرانه به‌رباس.
هه‌ر له‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی بۆ رۆڵ وپێگه‌ی مامۆستایانی ئاینی ناوچهكهوگرنگی وبایه‌خی ده‌زگا ئاینیه‌كانی ئه‌وده‌ڤه‌ره ده‌ربڕی و، ئومێدیان خواست هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه هاوكاربن بۆسه‌رخستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان .
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌ی وچهندئهندامێكی تری لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون .
|