راگه‌یاندنی لقی سۆران
سه‌رله‌به‌یانی 21/2/2012رۆژی سێ شه‌ممه، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق به‌رێز مامۆستا مه‌لاخالد مه‌له‌كی، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له به‌ڕێز مام خوڕشید ئاغا سه‌رۆك عه‌شیره‌تی ناوده‌شت و، چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی تری ناوچه‌كه كرد.
ئه‌مه‌و له‌دیدارێكی نێوانیاندا شاندی میوان رۆل وبایه‌خی مامۆستایانی ئاینی ناوچه‌كه‌یان بهرزنرخاندو، سوپاسگوزاری خۆشیان بۆ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران ده‌ربڕی بۆ هه‌میشه هاوكاری‌و هاوخه‌می به‌ڕێزیان له‌چاره‌سه‌ركردن وبنبڕكردنی كێشه كۆمهلِایهتیهكان له ناوچه‌كه‌و به‌شداربون و رۆلی به‌رزیان له ئاشتهواییهكاندا.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه لقی سۆران به‌ناوی زانایانی سنوره‌كه‌وه پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری خۆیان بۆ به‌ڕێزیان ده‌ربری و، پشتیگری خۆیان دووپاتكرده‌وه.
شایه‌نی وتنه هه‌ریه‌ك له به‌رێزان مامۆستا مه‌لاوه‌یسی مه‌لا سه‌عید ،مه‌لاره‌سول گه‌زنه‌ی،كارگێرانی لق ومه‌لا ئه‌یوب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لق ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌بوون.
|