راگه‌یاندنی لق:
سه‌رله به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 15/2/2012 هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان كاك بڵند شێخ وه‌سانی به‌رپرسی لقی (24) سه‌فینی (پ د ك)و، كاك رزگار حسن قائیمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه‌و، كاك دلشاد میران به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شه‌قڵاوه سه‌ردانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان بهرپرسو كارگێڕانی لق و، به شێك له مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه پێشوازیێكی گه‌رمیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كێتی زانایان و دام‌و ده‌زگا میری‌و حیزبه سیاسیه‌كان كرا‌و، رۆل‌و خه‌مخۆری مامۆستایانی ئاینی له پاراستنی دین و ژین‌و، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌رزنرخێنرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له هه‌ندێك كه‌موكوڕی نێو شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه كرا‌و، به‌ڵێنی بهدواداچوونو چاره‌سه‌ری درا له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وه.
|