ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
له‌به‌رواری 16/ 2 / 2012 ، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا هێمن ده‌رگه‌ڵه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌فینی لقه‌كه‌مان، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌وقافی ده‌وروبه‌رو، نوێنه‌ری پارێزگاری هه‌ولێرو، مامۆستایانی ئاینی و، به‌رپرسانی دام و ده‌زگاكانی حكومی و حیزبی و، ڕیش سپی و، پیاو ماقوڵانی شاوێسو ده‌وروبه‌ری به‌شداری كرد له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (نور) له گوندی شاوێس.
ئمه‌و له میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كیتی زانایان وتارێكی به پێزی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد‌و، له وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی له خێرخوازان كرد‌و، رایگهیاندو، گوتی: داوا له خێر خوازان ده‌كه‌م هانگاوی زیاتر بنێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قه‌زاو، ناحیه‌و، گونده‌كانی كوردستان .
|