ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 21/2/2012 شاندێكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لق سه‌ردانی به‌ڕێز شێخ قاسم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئهوقافو كاروباری ئاینی هه‌ولێریان كرد، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئهوقافو كاروباری ئاینی هه‌ولێر.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌رپرسی لق به ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری پیڕۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه كرد‌و، هیوای خواست سه‌ركه‌وتووبن له به‌جێگه‌یاندنی
كاروبارهكانیانو، بتوانن زیاتر خزمه‌ت بگه‌یه‌ننه زانایانی ئاینی‌و، شوێنه ئاینییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رپرسی لق دووپاتی پشتیوانی‌و هه‌ماهه‌نگیشی كرده‌وه .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئهوقافو كاروباری ئاینی هه‌ولێر شێخ قاسم به‌رزنجی سۆزی دا بهبێوچانو، به‌و په‌ڕی دڵسۆزی‌و خه‌م خۆری هه‌موو خزمه‌تێك پێشكه‌شی زانایانی ئاینی‌و شوێنه ئاینییه‌كان بكات .
|