ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی 21/ 2 / 2012 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ریان ، به‌شدارییان كرد له پرسه‌ی مامۆستا مه‌لا صالح حاجی باپیر كهنداڵی، له مزگه‌وتی اسماعیل یعقوبی له شاری هه‌ولێر، شایه‌نی باسه كه
مامۆستا مه‌لا صالح حاجی باپیر كهنداڵی له ساڵی 1943 له دایك بووه ژیانی مه‌لایه‌تی له گوندی جاوه‌ره ده‌ست پێ كردووه (15)سال له‌م گونده خزمه‌تی كردووه پاشان هاتۆته نێو شاری هه‌ولێر له كورانی مخمور نیشته‌جێ بووه پیشه‌ی مه‌لایه‌تی له مزگه‌وتی حاجی زاهیر (كه ئێستا به مزگه‌وتی مه‌لا معروف ناسراوه) وه‌رگرتووه، تا خانه‌نشین ده‌بێت كاری مه‌لایه‌تی له‌م مزگه‌وته ئه‌نجامداوه، پاش ته‌مه‌نێكی دورو درێژ له خزمه‌تی زانست‌و زانیاری له به‌رواری 20/2/2012 زاینی له شاری هه‌ولێر كۆچی‌و ماڵئاوای كرد، به‌م بۆ نهیهشهوه به‌رپرسی لق به ناوی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پرسه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای خوا لێ خۆش بوو كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان ]
[كُلُّ نَفْسٍ ژَائِقَهُ الْمَوْتِ پُمَّ إِڵیْنَا تُرْجَعُونَ]
بۆ/ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی مامۆستا مه‌لا صالح حاجی باپیر كهنداڵی
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێزو، سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هه‌ولێرو ده‌وره‌به‌ری ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای زانای تری گه‌له‌كه‌مان مامۆستا مه‌لا صالح حاجی باپیر كهنداڵی، به‌رازی بوون به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر خه‌فه‌تبار بووین، به هه‌واڵی كۆچی هه‌تا هه‌تای مامۆستای خوا لێ خۆش بوو، به‌راستی كه‌له‌نێكی گه‌وره بوو رویدا له نێو زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری . بۆیه خوازیارین خوای گه‌وره سه‌بوری به‌هه‌موو لایه‌كمان بدات‌و، روحی به‌رزه فری كۆچ كرد‌و، بهگاتهوه باوه‌شی زانا پایه به‌رزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له به‌هه‌شت دا .
إِنَّا لِلَّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ را‌جعون
|