دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی بێگانه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئه‌فغانستان هه‌ڵستان به سووتاندنی چه‌ند دانه‌یه‌كی قورئانی پیرۆز‌و بێرێزی پێكردن، توڕهبوونهكی زۆر هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و ساته وه‌خته ئه‌مه‌ریكا به نیازی دانوستان بوو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
خۆپیشاندانه‌كان زۆر چڕبوونه‌وه تا تووند‌و تیژی لێكه‌وته‌وه‌و، هێز له دژی هاووڵاتیان به‌كارهێندرا، به‌شێوه‌یه‌ك له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ 8 هاوڵاتی شه‌هید كرانه‌و، 24ی دیكه‌ش بریندار بوونه.
ئه‌مڕۆش كه‌سێك به جل‌و به‌رگی سه‌ربازییه‌وه ده‌چێته ریزی خۆپیشاندهرانو دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ده‌كوژێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تومي فيتور كۆشكی سپی رایگه‌یاند: كه باراك ئۆباما داوای لێبووردنی له ها,لاتیانی ئه‌فغانستان كروه، له‌و باره‌وه گووتی: ئه‌مڕۆ ئاباما له رێگه‌ی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی نامه‌یه‌كی بۆ حامید كاره‌زای ناردووه، تێیدا نیگه‌رانی خۆی له رووداوه‌كه ده‌بڕیوه‌و، داوای لێبووردنی كردووه، له‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌ست چه‌ند شتێكی ئایینی به‌كارهێندراون، به هه‌مان شێوه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا داوای لێبووردنی له گه‌لی ئه‌فغانستان كرد.
رۆیته‌رزیش له سه‌رۆكی ئه‌فغانستانی نه‌قل كردووه، كه ناتۆ بریِیاری داوه دادگایه‌كی ئاشكرا بكات بۆ ئه‌وانه‌ی به كاره‌كه هه‌ڵستاون. |