ڕۆژی چوارشه‌مه 22/2/2012 ڕێكخراوی ژینگه پارێزی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی هه‌ڵه‌بجه ی شه‌هید كه پێكهاتبون له به‌ڕێزان ( عمر صالح و دره‌و مهدی و بشیر محمد و شاهۆ مهدی ) به فه‌رمی سه‌ردانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایانی كرد له لایه‌ن مامۆستا جمال محمد به‌رپرسی ناوچه‌و چه‌ند ئه‌ندامێك به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا
له‌و سه‌ردانه‌دا بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه ده‌به‌خشنه ناچه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و ڕۆڵ و كاریگه‌ری و وشیاركرنهوهی مامۆستایان وناوچه له پاراستنی ژینگه‌و سهوزگردن وپاراستنی جوانی سروشتی خوایی كوردستان بۆ هاوڵاتیان
به ناوی مامۆستایانه‌وه به‌رپرسی ناوچه سوپاسی وه‌فدی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد وبه‌ڵێنی پێكه‌وه كاركردن و هاوكاری یه‌كتری دا وه‌ك ئه‌ركێكی شه‌رعی و نیشتمانی
پاش كاتژمێرێك وه‌فدی میوان به ڕێزه‌وه به ڕێ كران
|