دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین : گه‌رمیان :
شه‌وی 23/2/2012 له كه‌شێكی ئیمانی و له میانه‌ی مه‌راسیمێكی قه‌شه‌نگ و شایسته‌دا، شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له لهڕێزان به‌رپرسی لق و جێگری لێپرسراوی لق و چه‌ند ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی پرسیارهشهرعی یه‌كانی لق، له مزگه‌وتی شێخ عبدالقادری گه‌یلانی به‌شداریان كرد له ئاهه‌نگی به‌خشینی بڕوانامه‌ی (قرائات العشر) له قوڕئانی پیرۆز، كه بۆ ( 4 ) چوار گه‌نجی خوێنگه‌رمی به‌په‌رۆش بۆ قورئانی پیرۆز سازكرابوو.
سه‌ره‌تای مهراسیهكه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، دواتر كۆمه‌ڵێك وتاری ئیمانی و تایبه‌ت به فهچڵ و گه‌وره‌یی و پیرۆزی قورئان و خوێندنه‌وه‌یی و تێگه‌یشتن خوێندرایه‌وه، پاشان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی له چوارگهنجهكه كرد‌و، هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و، ته‌مه‌نای ئه‌وه‌ی لێ كردن بتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌تێك به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری بكه‌ن
|