سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 27/2/2012 د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ته‌لاری په‌رله‌مان، به‌ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌وه‌فدێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا كه‌به‌ئاماده‌بوونی د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئهوقافو كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان‌و كاوه محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، وه‌فدی میوان پیرۆزباییان له‌سه‌رۆكی پهرلهمانو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌ك سهرۆكو جێگری سه‌رۆكی پهرلهمانو هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن له‌ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان‌و پشتیوانی‌و هاوكاریی خۆشیان بۆ دووپاتكردنه‌وه، هه‌روه‌ك خۆشحاڵی خۆیان به‌په‌یوه‌ندی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئهوقافو كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی..
له‌به‌رامبه‌ردا د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئه‌م سهردانو پیرۆزباییه، به‌بایه‌خه‌وه باسی له‌گرنگیی رۆلی زانایان‌و مامۆستایانی ئاینی كرد له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌مان‌و رایگه‌یاند: "بیری نیشتمانپهروهریو كوردایه‌تی له‌ڕێی زانایان‌و مامۆستایانی ئاینییه‌وه گه‌شه‌ی پێدراوه"، هه‌روه‌ك داوای لێ‌كردن له‌ئێستاشدا رۆلی به‌رچاو و ئیجابیی خۆیان له‌ڕوونكردنه‌وه‌ی راستییهكانو پاراستن‌و قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی تهباییو برایهتیو پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان سه‌رجه‌م پێهاتهو ئاینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببینن.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان چه‌ند پێشنیازێكی سه‌باره‌ت بهگرنگیدانو بایه‌خپێدانی زیاتر بهزانایانو مامۆستایانی ئاینی خسته به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مان دڵنیای كردنه‌وه‌ی پشتگیریی ته‌واو لهخواستو داواكارییه‌كانی زانایان‌و مامۆستایانی ئاینی دهكاتو له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی ئهوقافو كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان. |