ساڵانه رێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و، زانایان له هه‌وڵی به‌رده‌وام دان بۆ زانینی هۆكاری زۆربوونی ئه‌م نه‌خۆشیه، به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی (په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ شێرپه‌نجه) له ئه‌مه‌ریكا، ده‌ركه‌وتووه: كه 35% جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به هۆی خۆراكهوهیهو، ئه‌م رێژه‌یه‌یش لای ئافره‌تان به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 50% و، تا رێژه‌ی 85 %یش به‌رزده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا وێڕای خواردنی چه‌وری زۆر، جگه‌ره بكێشن‌و، وه‌رزش نه‌كه‌ن.
له لایه‌ن خۆیشیه‌وه پزیشكێكی میسڕی، كه ناوی (دكتۆر مه‌دحه‌ت ئهلشافیعی)یه، پسپۆڕ‌و مامۆستای رۆماتیزمو به‌رگری له‌شه له زانكۆی (عه‌ین شهمس)ی ئه‌و وڵاته، بۆ رۆژنامه‌ی (الیوم السابع) ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه: كه شێوازی ژیان‌و، جۆری خواردن‌و، كه‌می به‌رگری له‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی‌و، كاریگه‌ری راسته‌وخۆن بۆ زۆربوونی رێژه‌ی شێرپه‌نجه.
|